کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا و وەزیری تەندروستی بەرێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٢/١٦ ٢٥٩

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا و وەزیری تەندروستی بەرێوەچوو

دوا بەدوای بەیانامەی ناڕەزایی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان سەبارەت بەدواین نوسراوی وەزارەت تایبەت بە کاری پیشەیی پیشەتەندروستیەکان

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٢/١٦ لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی لەلایەن بەڕێز وەزیری تەندروستی (د.سامان حسین بەرزنجی) و بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی و بەرێوەبەری پشکنین وبەدواداچون پێشوازی لە نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد رەحیم)وجێگری نەقیب (عیسی خانۆ)و ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوی لقەکانی سەندیکا کرا. لەمیانەی کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا لە هۆلی دیوانی وەزارەتی تەندروستی جەندین پرسێکی تایبەت بە مۆڵەتی کارکردنی پیشەیی کارمەندانی تەندروستی و پەرستاران و دەسەڵاتەکانیان و رێنمایەکانی کارکردنی پیشەیی و رێکارەکانی بەدواداچوونی نۆرینگەکانی کارمەندانی تەندروستی گفتوگۆی لەسەرکرا. هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و سەندیکا کرایەوە بەمەبەستی رێکخستنەوەی رێنمایەکانی دەستدانە پیشەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی…