لەچوار چێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەندیکا بۆ باشتر کردنی ڕەوشی پیشەی کارمەندانی تەندروستی. بەمەبەستی لەنزیکەوە بە ئاگابوون لەخواست و داواکاریەکانی دەرچووانی شیکاری نەخۆشیەکان بە ئامادەبوونی بەرێزان (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ئەندامانی دەستەی باڵای ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٩/١٦ لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی یاداشتنامەی داواکاری پێشکەشی وەزیری تەندروستی بەرێز(د.سامان بەرزنجی)کرا. کەتیایدا جەخت لە نوێنەرایەتی دەرچووانی کۆلێژی شیکاریەکان کرایەوە کە لێژنەکانی تایبەت بە تاقیگا و دانانی وەسف وەزیفی(job discrption)یەکێک بوو لەداواکاریەکانی دەرچووانی کۆلێژی شیکاری هەروەها لەچواجێوەی ئەو یاداشتنامەیەدا داواکرا رەخسەندنی هەلی خوێندنی باڵا(ماستەر و دکتۆرا) لەپلانی وەزارەتی تەندروستیدا جێگر بکرێت. وەپاشان جەند تەوەریکی تر تایبەت بە زانستی تاقیگەو میلاک و مۆڵەتی پیشەیی گفتو گۆی لەسەرکرا و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە درا……
کۆبوونەوەی سەندیکا و نوێنەرانی شیکاری نەخۆشیەکان لەگەڵ وەزیری تەندروستی بەرێوە چوو
