لەچوارچێوەی کارو چالاکیەکانی سەندیکا بۆ گەشەپێدانی کاری رێکخراوەیی و دانانی بەرنامە و پڕۆژەی نوێ سەنیکایی لە بوارەکانی کارگێری و دارایی و ڕاگەیاندن.لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری بۆ ئامادەکاریەکانی سەندیکا ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١١/٥ لەشاری دهۆك لەبارەگای لقی دهۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەئامادەبوانی بەڕێزان نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد رەحیم) جێگری نقیب(عیسی خانۆ)و ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوانی لقەکانی( دهۆك و زاخۆ و ئاکرێ )وە دەستەی کارگێری لقەکان کۆبوونەوەی فراوان بەڕێوەچوو کە تیایدا جەندین تەوەری گرینگ خرایە ڕوو لەبواری کاری رێکخراوەیی و پێداچوونەوەی رێنمایەکانی تایبەت بەکاری پیشەیی کارمەندانی تەندروستی و شێوازەکانی پەرەپێدان و پێش خستنیی ئۆرگانەکانی سەندیکا لەڕووی جەندایەتی و چۆنایەتی و ئەرکەکانی ئایندە و قۆناغی داهاتووی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەناوەندەکانی تەندروستی و ناوەندەکانی بڕیارو دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم تاوەکو بتوانرێت خزمەتی زیاتر بۆ کارمەندانی تەندروستی بکرێت لە هەرێمی کوردستان هەر لە چوارچێوەی ئەم کۆبوونەوە فراوانەدا سەرنج و پێشنیارەکانی دەستەی کارگێری لقەکانوو دەستەی باڵا گفتوگۆی لەسەر کرا و بڕیار درا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفرانسی گشتی رێکخراوەیی ئەنجام بدرێت….
کۆبوونەوەی فراوانی دەستەی کارگێری لقەکانی(دهوك-زاخۆ-ئاکرێ)و دەستەی باڵا لە دهوك بەرێوەچوو
