کۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای کارمەندان بەڕێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٨/١١ ٤٤٨

کۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای کارمەندان بەڕێوەچوو

 

سەرلەبیانی ١٠ی ئابی٢٠٢٢ کۆبونەوەی وەزارەتی تەندروستی و دەستەی باڵای سەندیکا بەسەرپەرشتی هەریەک لە (د.سامان بەرزنجی )وەزیری تەندروستی و
(جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکای کارمەندان و بە ئامادەبوونی و (عیسی خانۆ) جێگری نەقیب و ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرەیەکی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا سەبارەت بەپێدانی مۆلەتی پیشەیی کارمەندانی تەندروستی و پێدانی چارەسەری لە نۆرینگەکانیان بۆ ئەم مەبەستە بریاردرا لێژنەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای کارمەندان پێک بهێندرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دابین کردنی کورسی خوێندن بۆکارمەندانی تەندروستی لەلایەن خوێندنی باڵاوە.
وە لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە ئامادەکاریەکان کرا سەبارەت بە بەستنی کۆنفڕانسێکی تایبەت بە پەرستاران کە وا بڕیارە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەناوەراستی مانگی (١٠)ی٢٠٢٢ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ئەنجامی بدات.

وێنەکان