کۆبوونەوە لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم

هەواڵ ٢٠٢٤/٠١/١٦ ٥٤٦

کۆبوونەوە لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم

کۆبوونەوە لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم
٢٠٢٤/١/١٥
بەئامادەبونی سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم دادوەر (کاوە فتحی معصوم) و دادوەر خاتوو(ئاریان نورالدین)
لەگەڵ تیمی سەندیکا کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان
نەقیبی سەندیکا (جبار محمد رحیم)
سەرۆکی لقی هەولێر (شاخەوان سلیم مجید)
سەرۆکی لقی سلێمانی (هاوژین عثمان محمد) سەرۆکی لقی دهۆک (نزار سعید عبدالعزیز)
لەم کۆبوونەوەیەدا بەگشتی گفتوگۆکرا لەسەر رەخنەکانی وەزارەتی تەندروستی لەسەندیکا و نیگەرانییەکانی ئێمە بەرامبەر وەزارەتی تەندروستی لەوانە :-
دەرمان و نۆرینگەکانی کارمەندانی تەندروستی و چۆنیەتی ڕێکخستنەوەیان, قۆرخکاری ناو وەزارەتی تەندروستی کە بەتەواوی بووەتە وەزارەتی پزیشکان و تەنیا لە بەرژەوەندی پزیشکان ڕێنمایی دەردەکات و بە پلە دوو و پلە سێ مامەڵە لەگەڵ چین و توێژەکانی تر دەکات . سنووردار کردنی کردنەوەی نەخۆشخانە تایبەتەکان و چۆنیەتی ڕێکخستنەوەیان و سنوردار کردنی ئەو قۆرخ کارییەی بۆ برا پزیشکەکان دەکرێت کەجگە لە نەخۆش تەنانەت کارمەندان و چین و توێژەکانی تریش مافیان پێشێل کراوە.
سنوردارکردنی کردنەوەی بەشی پزیشکی لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی وەرگرتن تیایاندا کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسیارن .
چۆنییەتی نەهێشتنی ڕێککەوتنی ژێربەژێری دەرمانخانە وتاقیگە و تیشک و چارەسەری سروشتی وپزیشک لەپێناو بەرژەوەندی ماددیی کە دەبێتە بارگرانی لەسەرشانی نەخۆش.
چۆنیەتی ڕێگری کردن لە کۆمپانیاکان کەلەسەر شانی نەخۆش هەڵدەستن بەڕێکخستنی گەشت و دابینکردنی بابەتی ماددی بۆ پزیشکان و سەرچاوە مرۆییەکانی تری ناوەندی تەندروستی و سنوردارکردنی ئەم دیاردانە.
گرفتی کەمی کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکان داو خەمساردی وەزارەت بەرامبەر بەگرفتەکانی گرێبەستەکان و خۆبەخشەکان .
بڕیاردرا بەنوسراوی فەرمی زۆربەی سەرنج و تێبینییەکانمان بکرێنە ڕاسپاردە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ،
وە بڕیاردرا دانیشتنی تریش ئەنجام بدرێ لەسەر ئەم بابەتانە بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەکان.
شایەنی باسە وەزارەتی تەندروستی وەکو ئەوەی هیچ گرفتێکی ناو وەزارەتەکەی نەبینێت تەنیا کەموکوڕی کارمەندان نەبێت ، لەم ڕوەوە ڕۆڵێکی خراپی بینیوە لە وێناکردنی ڕۆڵی کارمەندانی تەندروستی بەناشرینی لەو شوێنانەی ڕێگەپێدانی سەندیکایان هەیە .
بەسوپاسەوە بۆ دادوەرە بەڕێزەکان کە تێگەشتنی زۆریان هەبوو بۆ رەخنە و نیگەرانییەکانی ئێمە.

وێنەکان