کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ بومەلەرزەی باکور و رۆژئاوای کوردستان

هەواڵ ٢٠٢٣/٠٢/١٤ ٣٩٧

کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ بومەلەرزەی باکور و رۆژئاوای کوردستان

ئەمرۆ ٢٠٢٣/٢/١٤ بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی کەمپینی هاوکاری و هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ
بومەلەرزەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و بەمەبەستی هاوخەمی و کۆمەکردنی زیان لێکەووتوانی رووداوی بوومەلەرزەکە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان ـ لقی سۆران سەردانی کەمپینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی کرد وێرای دەست خۆشی و ماندونەبوونی سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە وەهاوکاریشی بەخشی
لەخوای گەورە داواکارین هەموو لایەک بپارێزێت

 

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لقی سۆران

وێنەکان