به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، سێو‌و هه‌رمێ هۆكارێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ئیفلیجی.
له‌هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (ئه‌كشام)ی توركیدا باس له‌وه‌كراوه، شاره‌زایانی هۆڵه‌ندی له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایانكردووه، خواردنی ئه‌و میوانه‌ی ناویان سپیه وه‌ك (سێ‌و، مۆز، هه‌رمێ‌و قه‌ڕنابیت)، به‌ڕێژه‌ی (25%) مه‌ترسی تووشبوون به‌ئیفلیجی كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
شاره‌زایان ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ، له‌سه‌ر خواردن‌و باری ته‌ندروستی (20) هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه‌و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌گوڤاری سترۆكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه (لینده ئاودی گریپ) شاره‌زا له‌بواری خواردن باسی له‌وه‌كردووه، له‌ناو خواردن‌و میوه‌كاندا، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش ماده‌ی گرنگ‌و به‌سوود هه‌یه بۆ مرۆڤه‌كان، بۆیه پێویسته شاره‌زایان لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی ئه‌و مادانه بۆ مرۆڤه‌كان بخه‌نه‌ڕوو
سەرچاوە: ئاژانسەکان
