ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١/٢٦ لە درێژەی هەوڵەکانی سەندیکای کارماندانی تەندروستی کوردستان بۆ بە ئاکام گەیاندنی دیداری نێودەوڵەتی پەرستاری کە وا بڕیارە لەمانگی شوبات بەڕێوە بچێت
ئەمڕۆ بە ئامەدەبونی هەریەک لە (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکاو (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیسەندیکا کە پێکدێت لە ئەندامانی دەستەی باڵا و بەرپرسی سەرجەم لقەکانی سەندیکا
لە ناو دیوانی وەزارەتی تەندروستی کۆبووەوە بۆ دانانی ئالیەتی بەڕوەچونی ئەو دیدارەو .
هەر بۆ هەمان مەبەست بەڕێز (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و بەرێز (د.رەهێڵ فەرەیدون) بریکاری وەزارەتی تەندروستی وبەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت سەردانی ئەو کۆبونەوەیان کردو لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی هەڵسوڕانی خۆ ئامادەکردنەکەی سەندیکابوون و بەڵێنی هاوکاری جدییان دا بۆ سەرخستنی ئەو دیدارە
