بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە(٨) مارس لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و مناڵانی هەڵەبجە یادی ئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیرا .
بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە(د.شانۆ علی محمد ) هەستا بە بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەکە لەپای دڵسۆزی و خۆشەویستیان بۆ کارەکەیان وهاوکاری کردنی زیاتری دانیشتوانی سنووری هەڵەبجە.
ژنان و کچانی کارمەندی تەندروستی لە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکاندا هەمیشە پێشەنگن لە خزمەتی نەخۆشەکاندا لە هەڵەبجەی شەهیدو دەوروبەری، ئێمەش لای خۆمانەوە جوانترین پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکەین و هیوادارین هەموو ڕۆژێکیان شادی و خۆشیبێت.
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
لقی هەڵەبجە
