بەرواری٢٠٢٣/٥/١٥ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی (شیروان حمە صالح)لێپرسراوی لق وە(نێچیرڤان ئەمین)جێگری لق و کارگێڕانی لق پێشوازیان کرد لە ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی خانەنشین کراو کە هەمیشە ڕەنگدانەوەیان هەبوە لە بواری تەندروستی دا لە هەر شوێنێک کە خزمەتیان کردبێت ..
پاشان هەستان بە بەخشینی (تابلۆی ڕێزو وەفا)و(مەدالیای ڕێزلێنان) بە سەرجەم ئامادەبوان کەهەمیشە وەک قەڵغان دژی نەخۆشیەکان پارێزگاریان لە نەخۆشە جیاوازەکان کردوە لە دەزگا تەندروستیەکاندا.
ئامادەبوان پێخۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕێزەی کە لێیان نراوە، وە زۆر سوپاسی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیان کرد کە لە بیریاندابوون بۆ بەخشینی ڕێزو وەفا بۆیان.
پاشان سەردانی کارمەندی خانەنشین(شەونم ڕسوڵ) یان کرد کە نەخۆشەو نەیتوانی سەردانی لقی سەندیکا بکات کە یەکێکە لە کارمەندە ماندوەکانی سنووری لقی هەڵەبجە کە لە بەشە جیاوازەکاندا کاری کردوە شایانی باسە کە بۆ ماوەی زیاتر لە(٢٥)ساڵ لە بەشی کوتان کاری کردوە،لەو سەردانەدا (تابلۆی ڕێزو وەفا) و( مەدالیای ڕێزلێنان) ی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بەخشرا بە ناوبراو هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست.بنەماڵەی ناوبراو زۆر پێخۆشحاڵبوون بەو سەردانەو سوپاسی بێپایانیان هەبوو بۆ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی.
بەرزوو پیرۆزبێت (٥/١٢)ڕۆژی جیهانی پەرستاران.
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەڵەبجە
