یەکەم حاڵەتی مردن بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە چین تۆمارکرا

زانستی ٢٠٢٣/٠٤/١٦ ٣٦٤

یەکەم حاڵەتی مردن بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە چین تۆمارکرا

لە یەکەم حاڵەتی مردنی مرۆڤ بەهۆی جۆری ئەنفلۆنزای باڵندە، ژنێک بەهۆی ڤایرۆسی H3N8 لە چین گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە، کە پێش دەرکەوتنی دوو حاڵەتی کوشندە لە مرۆڤدا دەستنیشان نەکرابوو، هەردوو حاڵەتی کوشندە لە چین، لە مانگەکانی نیسان و ئایاری ساڵی ڕابردوودا.

ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 56 ساڵە و خەڵکی پارێزگای گوانگدۆنگ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی چینە. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەو ژنە لە ٢٢ی شوباتدا نەخۆش کەوتووە و لە ٣ی ئازاردا بەهۆی هەوکردنی سەختی سییەکانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ١٦ی ئازاردا گیانی لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو ژنە تووشی نەخۆشی دیکە بووە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە “هیچ نیشانەیەکی تووشبوون یان نەخۆشییەکە لەو کەسانەدا دەرنەکەوتووە کە لە کاتی ڕاپۆرتکردنیدا پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ حاڵەتەکەدا هەبووە.”

زانراوە کە (H3N8) لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بڵاوبووەتەوە دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە باڵندە ئاوییەکان لە ئەمریکای باکوور دەرکەوتووە، هەروەها ئەم ڤایرۆسە تووشی ئەسپ و سەگ و مۆریش دەبێت (RT)

سەندیکا کارمەندێن ساخلەمیێ لقا ئاکرێ