ڕاپۆڕتێک لەسەر پێشێلکاری مافەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی ئامادە دەکرێت

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٦/١٠ ٢١٣

ڕاپۆڕتێک لەسەر پێشێلکاری مافەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی ئامادە دەکرێت

لەچوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا و بەمەبەستی ڕێگریکردن لە پێشێلکاری لە مافەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە کەرتی تایبەت ، رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی بە هاوکاری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان، بە پاڵپشتی دامەزراوەی سندوقی نیشتمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی، راپۆرتێکی بنکۆڵکاری بڵاودەکاتەوە، کە تیایدا بە وردی بە باس لەو پێشێلکاریانە دەکات کە بەرامبەر کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەنتەرەپزیشکیەکان، کلینکە پزیشکیەکان، یان هەر دامەزراوەیەکی دیکەی پزیشکی و تەندروستی کەرتی تایبەت کار دەکەن دەکرێت، پێشێل کاریەکان تۆماردەکرێن بە بێ ئاماژەدان بە هیچ زانیاریەکی تایبەتی ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە، وەک ناوی کەسەکە و شوێنی کارکردنی، تکایە لە پێناو ئاشکراکردن و راگرتنی پێشێلکاریەکان ئەم فۆرمە پڕ بکەرەوە وابڕیارە دەرەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتە پێشکەش بە سەندیکا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات تاوەکو لەڕێگای بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێککاری گونجاو کاری پێویست ئەنجام بدرێت.

 
بۆ هەر زانیاری و پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەو ەبکەن: 07701908816